دۆسیەی ئەمنی سلێمان بەگ رادەستی پۆلیس ناوخۆیی کراو سوپاش دەکشێتەوە

دورزخورماتوو- تایبەت بەKDP.info/ سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دوزخورماتوو بەkdp.infoراگەیاند: بەپێی ئەورێكکەوتنەی دوێنێ لە نێوان سەرۆک عەشیرەتهکان و پارێزگای سەلاحەدین کرا، ئەمڕۆ دۆسیەی ئەمنی ناحیەی سلێمان بەگ رادەستی ھێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ کراوە.
سەرچاوەکەی ئاسایشی دوزخورماتوو کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتیشی: ھەر بەپێی رێکكەوتنەکە سوپای عێراق ناحیەی سلێمان بەگی نەپشکنی و بریارە بکشێتەوە بۆ شوێنی خۆی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ھیچ شەروپێگدادانێک نەبووە وھێزە چەکدارەکانیش بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون.
رونیشیکردهوە، ئەو ھاوڵاتیانەی کە ئاوارەبوون ، ئەمڕۆ بەشێکیان گەراونەتەوە شوێنی خۆیان و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو ھەموویان بگهرێنەوە.
دوێنێ سەرۆک عەشیرەتهکانی سلێمان بەگ سەردانی پارێزگای سەلاحەدینیان کردو رێکكەوتن کە دۆسیەی ئەمنی سلێمان بەگ رادەستی ھێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ بکرێنەوە و سوپاش لە ناو ناحیە بکشێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.




