سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له كاك رێبوار یه‌ڵدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز كاك رێبوار یه‌ڵدا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاوی خواتان لێبێت..
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوای دایكی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم له ئێوه و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم. له خوای گه‌وره داواكارین خۆالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی بخات و دڵنه‌وایی و ئۆقره‌یش به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێ و ئه‌مه دوا كۆستی خانه‌واده‌كه‌تان بێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
27/4/2013




