٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەلا مەزھەر لەوتاردان دورخرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لە بەرئەوەی مەلا مەزھەر خوراسانی مۆڵەتی خوێندنی وەرگرتووە بەمەبەستی بەدەستھێنانی بروانامەی ماستەر لە سودان لە وتاردان راگیراوە، چونکە ئەمە پێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقافە.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ھەروتار بێژێک مۆڵەتی خوێندنی ھەبێت ناکرێت وتار بدات، بۆیە یەکێک لە ھۆکارەکانی راگرتنی مەلا مەزھەر لە وتاردان ئەمەیە، بەڵام وتاری ئەم دوایە و چەند لێدوانێکی دژ بە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان کاریگەری ھەبوو لەسەر لادانی.

نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی دیکەش لە  مەلا ھەیە مۆڵەتی خوێندنیان  وەرگرتوە و وتار دەدەن، بەڵام لەداھاتوو رێگە بەوانیش نادرێت وتار بدەن ، تا ئەوکاتەی مۆڵەتەکەیان تەواو دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێش چەند مانگێک مەلامەزھەر خوراسانی وتاربێژی مزگەوتی قادر بلە لە شاری ھەولێر دژ بە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان بووە ھۆی نارەزایەتی زۆرێک لەم رێکخراوانە .

هەواڵی پەیوەندیدار