٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوئافرەتەی لەچەند رۆژی رابردوو لەھەولێر مندالێکی رفاندبوو دەستگیرکرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی ھەولێر ئافرەتێک منداڵێکی رفاندبوو، ئەمڕۆ ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر توانیان ئەو ئافرەتە دەستگیربکەن.

لە مبارەیەوە عەمید عەبدولخالق تەلعەت بەرێوبەری پۆلیسی ھەولێر بەkdp.info  راگەیاند: رۆژی دووشەممە رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی ھەولێر ئافرەتێک منداڵێک رفاندبوو و دوای بەدواداچوونی ھێزەکانی پۆلیس توانیمان ئەمڕۆ ئەو ئافرەتە دەستگیر بکەین.

عەمید عەبدولخالق گوتیشی: بەپێی لێکۆڵینەوە سەره‌تاییەکان ئەو ئافرەتە دانی بەوەداناوە کە ئەو منداڵەکه‌ی رفاندووە.

عەبدولخالق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئافرەتە لە گەرەکی لاوان دادەنیشێت و ئێستا لەبەندیخانەیە.

سەبارەت بەھۆکاری رفاندنی ئەو منداڵە ناوبراو گوتی: ئێستا  پەراوی لێکۆڵینەوەی لە دادگا بۆ کراوەتەوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە وردەکارییەکان ئاشکرا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار