مەریوان.. بۆ خراپی رێگا‌و بان خۆپێشاندان کرا

مەریوان - KDP.info / دانیشتوانی شارۆچکه‌ى کانى دینار به‌هۆی خراپى رێگاوبانەکانیان، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى و لەدەرنجام دا بۆ ماوه‌ى 2 کاتژمێر رێگاى مه‌ریوان ـ سنه‌یان داخست به‌مه‌ش هێزه‌کانى رژێمی کۆماری ئیسلامی ئیران ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران کرد و بەهۆیەوەش 8 که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کران ,سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر 8 ى سه‌رله‌به‌یانى خه‌ڵکى شارۆچکه‌ى کانى دینار سه‌ر به شارى مه‌ریوان به مه‌به‌ستى گرنگى و گوێنه‌دان به ناله‌بارى ڕێگاوبان له لایه‌ن شاره‌وانى ئه‌و شارۆچکه‌یه گردبوونه‌وه‌یکی ناره‌زاتیان ساز کرد و ڕێگاى مه‌ریوان ــ سنه‌یان بۆ ماوه‌ى 2 کاتژمێر داخست . دواتر هێزه‌کانى نیزامی ئێران ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپێشانده‌ران و دانیشتوانی شاره‌که کرد و هێرشیان کرده سه‌ر جه‌ماوه‌ره و بڵاوه‌یان به جه‌ماوه‌ر کرد و زیاتر له 10 هاوڵاتیان ده‌ستگیر کرد.




