ئەشواق جاف: تائێستا ئاگادار نەكراوینەتەوە بۆ كۆبوونەوە لەسەر پرسی حەویجە

هەولێر -KDP.info/ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەوە دەخاتەڕوو كە تا ئێستا ئەندامانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان ئاگادار نەكراونەتەوە لە سەر پرسی حەویجە، ئەوەش دەخاتەڕوو لە گەڵ بەكارهێنانی هێزنین لە پرسە سیاسییەكان.
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆKDP.infoلەسەر پرسی دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق لەسەر رووداوەكانی حەویجە دەڵێت: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجه‌یفی داوای دانیشتنێكی نائاسایی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆ بكرێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی حه‌ویجه، هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌كو كورد هه‌ڵوێستمان روونه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ هێزی سه‌ربازی به‌كاربهێنرێ له ململانێی سیاسی، به‌پێی مادده 9ی ده‌ستوری عێراق كە دژی بەكارهێنانی هێزە لە پرسە سیاسیەكاندا.
جاف ئەوەشی خستەڕوو تا ئێستا ئەوان ئاگادار نه‌كراونه‌تە‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌ن و لە دوای 7/3 بەشداریمان نەكردووە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان بۆیە پێویستی بە كۆبونەوەیەكە، هەروەها پیێویستە بە بریارێك لەلایەن لیژنەی سێ لایەنییەوە لە گەڵ سەرۆكایەتی هەریمی كوردستان یەكلا بكرێتەوە، چونكە بەبێ ئەو بریارە ئێمە ناتوانین بەشداری ئەو دانیشتنە بكەین.
گوتیشی: هەرچەندە ئێمە هەڵوێستمان روونە كە دژی بەكارهێنانی سوپا‌و هێزی سەربازین لە هەر ململانێیەكی سیاسی.




