نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان : هۆشداریدا له ئالۆزتربوونی ڕه‌وشی عێراق

نێردراوی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هۆشداریدا له ئالۆزتربوونی ڕه‌وشی عێراق و پێیوایه به‌هۆی شه‌ڕی تایفییه‌وه به‌ره‌و نادیار ده‌ڕوات.
سایتی بی بی سی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر زاری مارتن كۆپله‌ر نێردراوی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، له دوای پێنج رۆژ له توندوتیژی كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 200 كه‌س بوون به قوربانی، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده سیاسی و پیاوانی ئاینیه‌كانی عێراق هه‌موو توانای خۆیان نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و وه‌لاوه‌نانی ململاتییه‌كان له پێناوی ئاشتیدا ئه‌وا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و چاره‌نووسی نادیاره




