٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەند گرووپێکی چەکدار لە سوریا پشتگیری لە سوننەکانی عێرا ق دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

سوریا- KDP.info/ خۆپیشاندان و پێکدادانەکانی نێوان چەکداران و هێزەکانی سەر بەسوپای عێراق لە حەویجە و موسل و سلیمان بەگ و روومادی و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق، رەنگدانەوەی لە نێو هەندێک لە شارەکانی سوریا هێنایەکایەوە و هاوکات چەکدارانی سەر بە سوپای ئازاد و بەتایبەتیش هێزەکانی جەبهەت و نوسرەی سەر بە رێکخراوی قاعیدە، کەیفخۆشی خۆیان دەربریوە لەوەی خەڵکی سوننەی عیراق لە دژی سوپای عیراق کە بە شوینکەوتوانی مالیکی وەسفیدەکەن شۆرشیان دەستپێکردووە، لەوباریەوە هەریەکە لە لیوای فەتح و جەبهەتول نوسرە کە دوو یەکەی سەربازی دیاری سوریان، لە شارەکانی حەلەب و حمس و دێرلزور لە سەر دیواری بەشێکی گەرەکانی ئەم شارانە، لە نووسینەکانیادا دەستخۆشیان لە رووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی سەر بە سوپای عێراق کردووە و دروشمی پشتگیریکردن و هاندانی خەڵکی سونەی عێراقییان بەرزکردۆتەوە، لە بەشێکی نووسینەکانی جەبهەتول نوسرە لە دیواری گەرەکەکانی شاردا، هاتووە، (سلاوی خواتان لێبێت ئەی شێرەکانی سوننەی عێراق، سڵاوی خوا لە خەباتتان، لەپێناو رووخانی حوکمی سەفوییەکان لەنێو پایتەختی عەباسییەکاندا)، بەدەر لەمەش رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویکردۆتەوە: کە شارەکانی دیمەشق و حەلەب و حمس و دیرلزور و ئیدلب و حەما و رەقە و ریف دیمەشق خۆپیشاندانی جۆربەجۆری بۆ پشتگیری کردن لە سوننەکانی عێراق سازکراوە، تێدا خۆپیشاندەران دروشمی (شێرەکانی سوننە خوا زیندوتان بکات) بەرزکراوەتەوە و هەرەوەها راینگەیاندووە: کە ئەوەی لە عیراق و سوریا روودەدات، شۆرشی ئیسلامە لە دژی سەفوییەکان دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار