زانایەکی ئەتۆمی ئەمریکا : ئەوەی لە داهاتوو لەناو دەچێت ئێرانە

ئەمەریکا - KDP.info /لێکۆلینەوەی زانایەکی ئەتۆی ئەمەریکا دەریخستووە ، کە سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل بەردەوام مەترسی خۆی دەربرییوە، لە بوونی ئێران بە خاوەن چەکی ئەتۆمی ، کە ئەو کات ئیسرائیل دەکەوێتە مەترسی ئەو بۆمبە ئەتۆمیانەی، کە چی وەک ئەو زانا ئەمریکییە دەلێت پێچەوانەکەی راستترە چونکە ئەوەی کەوتۆتە ژێر مەترسییەوە ئەوا ئێرانە نەوەک ئێسرائیل، ئەنتۆنی کۆردسمان زانی ئەتۆمیی ئەمریکا ، لەلیکۆلینەوەیەکی دا بەناوەی (یاری هێڵی سورەکان)، تێدا ئاشکرای کردووە: کە لە داهاتوو دا لە گەڵ بوونی بە خاوەن بۆمبی ئەتۆمەی مەترسی گەورە لە سەر ئێران دروست دەبێت ،نەوەک وڵاتێکی تر، سەرەڕای هەرەشەکانی تاران، ئەوەی لە ناو دەچێت ئێرانە نەوەک ئیسراێیل، چوونکە لەماوەی رابردوودا ئێسرائیل کارەی لەسەر بەرهەمهێنانی بۆمبی هادرۆجین کردووە، کە هەریەک لەو بۆمبە دروستکراوانەی ئیسرائیل بە قەد 100بۆمبی ئەتۆمی بەهێزترە ، کۆردسمان لە لێکۆلینەوەکەیدا کەرۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاوی کردۆتەوە ، ئەوەشی خستۆتەروو : کە ئیسرائیل بۆ جەنگی ئەتۆمی لە داهاتوودا ، خۆی بە باشی ئامادەکردووە ،لەماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوو ، ئیسرایئل کاری بۆ درێژکردنەوەی مەودای موشەکە هایدرۆجینیەکانی کردووە، تا بەئاسانی بتوانێت ئەو شارانەی کە زۆرترین رێژەی دانیشتوانی لە ئێران تێدایە، بپێکێت و لەناویان ببات، ئەو نوسەرە ئەمەریکییە پێی وایە ئەوەی دەبێت لە خۆی بترسێت بۆ لە ناوچوونی لە کاتی بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی تەنیا وڵآتی ئێرانە، چونکە بێجگە لەوەی ئیسرائیل کە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمییە هاوکات خاوەنی ئەو چەکە هایدرۆجینیانەشە کە بە 100جار لە چەکی ئەتۆمی بە هێزترە . پێشتر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسڵامی ئێران بۆ چەند جارێک ئەوەیان دووپاتکردۆتەوە کە رۆژێک دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر نەخشەی جیهان رەشدەکەنەوە .




