ئاشتی هه‌ورامی: به‌غدا به‌شه به‌نزین و سوته‌مه‌نی هه‌ولێری بڕیوه و ته‌نها سلێمانی ماوە

وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، به‌غدا به‌شه نه‌وتی پارێزگای هه‌ولێری بڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا هی سلێمانی نه‌بڕاوه، ئاماژەی به‌وه‌شدا كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و توركیاش به‌وه رازی بووه.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌و رێژه نه‌وته‌ی عیراق رۆژانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ به‌رهه‌می ده‌هێنێت نزیكه‌ی 600 بۆ 700 هه‌زار به‌رمیله، كه پێویسته كوردستان له‌و بڕه %17ی به‌ر بكه‌وێت، كەدەكاتە نزیكه‌ی 140 هه‌زار به‌رمیل، به‌ڵام ساڵی 2010 ته‌نیا نزیكه‌ی 44 هه‌زار به‌رمیلیان بۆ ره‌وانه ده‌كرا كه 12 هه‌زار به‌رمیلیان نه‌وتی ره‌ش بوو.
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم روونیشیكرده‌وه: كە دواتروه‌زیری نه‌وتی عێراقی ئه‌وه‌شی بڕی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه خۆمان پاڵاوگه‌مان هه‌یه و كردی به 33 هه‌زار به‌رمیل و ئه‌مساڵیش به دوو قۆناغ ئه‌وه‌شی بڕی.
ئاشتی هەورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری سڤیلدا باسی له‌وەش‌كردووه كه له ئێستادا به‌شه به‌نزین و سوته‌مه‌نی هه‌ولێر بڕاوه ته‌نها سلێمانی نه‌بڕاوه، چونكه ئه‌وه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت %20ی ئه‌وه‌یه كه پێشتر ده‌هات، بۆیه ئێستا كۆی گشتی ئه‌وه‌ی دێت 15 هه‌زار به‌رمیله كه ده‌بوو 140 هه‌زار به‌رمیل بێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر فشاره‌كانی به‌غدا له‌سه‌رمان به‌رده‌وام بن ئه‌وا به‌نیازن نه‌وتی خاو ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین.
گوتیشی: "ئاگادارین چه‌ند جارێك له به‌غداوه داوا له ئێران كراوه سنوور ببه‌ستێت و رێگه نه‌دات به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت بۆ كوردستان بێت و بڕواته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشارێكی ئابووری ته‌واو بۆ هه‌رێم دروست بكەن، به‌ڵام ئێران نایه‌وێت ئێمه بكات به دوژمن و گوێی به‌و داوایانه نه‌داوه.
وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم ئەوەشی ئاشكراكرد: كەئێستا عیراق كێشه‌ی بۆ دروستكردوین و به‌شه به‌نزینی هه‌رێمی بڕیوه، بۆیه كه له توركیا بوون گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ ئه‌وانیش رێگایان بۆ بكه‌نه‌وه، چونكه ته‌نیا به‌یه‌ك سنوور ناتوانن كێشه‌ی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه رێككه‌وتنیان كردوه‌و توركیاش بڕیاریداوه هاوكاریان بكات، بڕیار وایه موشته‌قاتی به‌كار نه‌هاتوو له‌رێگه‌ی توركیاوه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن و پێویستیەكانی هەرێمی كوردستان له‌و وڵاته‌وه بهێنن.




