سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد

كاتژمێر دووی دوانیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه به كاتی واشنتۆن، له كۆشكی سپی، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌ڕێز باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشوازیی گه‌رمی لێكرا .
له دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا تاوتوێی ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرا .
پاشان هه‌ر له كۆشكی سپی نیوه‌ڕۆخوانێكی ڕێزلێنان له‌سه‌ر خاتری سه‌رۆك بارزانی ئاماده كرا.
