٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆك كۆماری سربستان داوای لێبوردنی لە خەڵكی بوسنا كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەلگراد - KDP.info/ رۆژی هەینی سەرۆك كۆماری سربستان تومسلاڤ نیكولێچ بە هۆی ئەو كۆمەڵكۆژییەوە  لە ساڵەكانی 1995 لە لایەن سربەكانەوە دەرهەق بە خەڵكی مسڵمانی بوسنا كراوە، داوای لێبوردنی لە خەڵكی بوسنا كرد.

لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵی جیهانی رایانگەیاند كە سەرۆك كۆماری سربستان ئاماژەی بەوە كردووە، كە لە سەردەمی یوگسڵاڤیای پێشوودا سەربازە سربەكان ناحەقییەكی زۆر گەورەیان دەرهەق بە مسڵمانانی بوسنا كردووە و ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە مسڵمانانی ئەو وڵاتەیان كوشتووە و ئەمەیش شەرمێكی زۆر گەورەیە بۆ گەلی سربستان هەر بۆیە من لە سەر ناوی گەلی سربستان داوای لێبوردن لە خەڵكی بوسنا دەكەم.

سەرۆك كۆماری سربستان لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی رەسمی وڵاتەكەی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە، كە بە هۆی ئەو كۆمەڵكۆژییانەی  لە لایەن سربەكانەوە دەرهەق بە مسڵمانانی بوسنا كراون من وەكو سەرۆك كۆماری سربستان سەری خۆی لە بەرانبەر خەڵكی بوسنا دەتەوانم و داوای لێبوردنیان لێدەكەم.

جێگای ئاماژە پێكردنە  لە كاتی شەڕی سرب و بوسنەكان لە ساڵەكانی 1995دا بە لانی كەمەوە 8 هەزار كەس لە بوسنا كۆمەڵكۆژ كراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار