هونەرمەندانی پەكەكە سەردانی كەناڵی تی ئار تی دەكەن

دیاربەكر- KDP.info/ لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەركردنی پرسی كورددا و بە مەبەستی زەمینە خۆشكردن بۆ سازكردنی پەیوەندی لە نێوان كاناڵەكانی راگەیاندنی پەكەكە و دەوڵەتی توركیادا بڕیارە لەم رۆژانەدا وەفدێك لە هونەرمەندانی پەكەكە سەردانی كەناڵی تی ئار تی توركی بكەن.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی ئاماژەی بەوە كردووە كە هونەرمەندێكی پەكەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئەو كەناڵی تی ئارتی گوتوویەتی": ئێمە وەكو هونەرمەندانی پەكەكە بڕیارمان داوە لە چەند رۆژی داهاتوو بە مەبەستی زەمینە خۆشكردن بۆ پەیوەندی لە نێوان كاناڵەكانی راگەیاندنی پەكەكە و دەوڵەتی توركیادا سەردانی كەناڵی تی ئار تی كوردی بكەین.
ئەو هونەرمەندە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە چی دیكە ئەو كەس و لایەنانەی كە بەشداری لە بەرنامەكانی كەناڵی تی ئار تیدا بكەن، لە لایەن پەكەكە و جەماوەری پەكەكەوە وەكو خائین لە قەڵەم نادرێن.




