٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوان پەروەر: چاوەڕوانی بانگەوازی ئۆجەلانم

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبووڵ- KDP.info/  هونەرمەندی ناوداری كورد شوان پەروەر سەبارەت بە مەسەلەی گەڕانەوەی خۆی بۆ توركیا گوتوویەتی: بۆ ئەوەی كە بگەڕێمەوە توركیا چاوەڕوانی بانگەوازی سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵلا ئوجەلان دەكەم.

شوان پەروەر لە دیمانەیەكدا لە گەڵ نووسەری رۆژنامەی تەرەفی توركی رەوشەن چاكێر گوتوویەتی:  من ناتوانم بۆ گەڕانەوەی خۆم بۆ توركیا بە پێی داواكاری یا بڕیاری سەرۆك وەزیری توركیا هەڵسوكەوت بكەم، من ناچارم بۆ گەڕانەوەی خۆی چاوەڕوانی ئۆجەلان بكەم تا بانگەوازی ئاراستەی من بكات و من بگەڕێمەوە.

شوان پەروەر و ئاماژەی بەوە كردووە كە ئۆجەلان دەتوانێت وەكو چۆن بانگەوازی ئاراستەی پەكەكە كرد، تا هێزە چەكدارەكانی خۆی بكێشێتەوە بەمجۆرەیش دەتوانێت بانگەوازییەك ئاراستەی من بكات تا منیش بگەڕێمەوە بۆ توركیا.

هەواڵی پەیوەندیدار