ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بودجە تاوتوێ ناکات

بڕیاردەری لێژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بودجە تاوتوێ ناکات".
دلێر مەحمود، بڕیاردەری لێژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "تاوتوێ کردنی بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان دواخرا".
دلێر مەحمود هۆکاری دواخستن و کاتی تاوتوێ کردنی بودجەی گشتی هەرێمی کوردستانی رانەگەیاند بەڵام گوتی "ئێمە وەک لێژنەی دارایی و ئابووری راپۆڕتی خۆمان تەواو کردووە و ئەرکی خۆمان بەجێ گەیاندووە و سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاگاداری هۆکاری دواکەوتنەکەیە".
کەچی تاریق جەوهەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) بێ ئاگایی خۆی لە دواکەوتنی تاوتوێ کردنی بودجەی هەرێمی کوردستان راگەیاند و گوتی "تا ئێستاکەش لە بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کردنی بودجەی گشتی تێدایە".




