٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بولەت ئارنج: كێشانەوەی پەكەكە هەنگاوێكی ئەرێنی و گرنگە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبووڵ– KDP.info/  جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج رۆژی هەینی لە شاری ئەستەنبووڵ لە وەڵامی پرسی رۆژنامەواناندا سەبارەت بە مەسەلەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا رایگەیاند: ئەم هەنگاوەی پەكەكە هەنگاوێكی ئەرێنی و گرنگە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج، بریاری پەكەكە بۆ كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی خۆی لە نێو سنورەكانی توركیادا بە بڕیار و هەنگاوێكی ئەرێنی لە قەڵەم داوە وگوتوویەتی: ئەم بڕیارە دەبێتە هۆكاری رێگا خۆشكردن بۆ هەنگاوەكانی دیكە و دەبێت لەمەو بەدواوە زۆر بە وریایی و ژیرانە هەنگاو بنرێت و هەر دوو لا خۆیان لە هەرجۆرە ئاژاوەیەك بە دوور بگرن.

سەبارەت بە مەسەلەی دانانی چەكیش ئارنج جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەندامەكانی پەكەكە دەتوانن چەكەكانیشان لە گەڵ خۆیاندا ببەن و هیچ جۆرە مەرجێكی توركیا بۆ دانانی چەك لە نێو سنورەكانی توركیادا نییە، چونكە دانانی چەك بۆ پەكەكە شتێكی ئاسانە و دووبارە چەكدار كردنەوەی ئەندامەكانی خۆی بۆ پەكەكە زۆر ئاسانترە، بۆیە گرنگ نییە كە ئایا چەك دادەنێن یا لە گەڵ خۆیاندا دەیبەن، بەڵكو گرنگ ئەوەیە كە لەمەو بەدواوە پەكەكە چ جۆرە هەنگاوێك دەنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار