٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەعسووم تۆركەر: توركیا هەستی بە دابەش بوون كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  سەرۆكی پارتی چەپی دیموكراتی توركیا ( دەسەپە) مەعسووم تۆركەر لە كۆبوونەوەیەكی پارتەكەی خۆیدا رەخنەی توندی ئاراستەی حكوومەتی توركیا كرد و گوتی:  حكوومەتی توركیا هەوڵ بۆ دابەشكردنی توركیا دەدات.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی توركی مەعسووم تۆركەر ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر زۆر بە باشی سەیری پلان و بەرنامەكانی قۆناغی چارەسەریی بكەن، ئەوا زۆر بە ئاسانی هەست بەوە دەكەن كە لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا پارچەیەك لە توركیا وردە وردە جیا دەبێتەوە.

ناوبراو رەخنەی توندیشی ئاراستەی سەرۆك وەزیری توركیا كردووە و گوتوویەتی: سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان بە دەست پێكردنی ئەم قۆناغە زەمینەی بۆ لاوازكردنی كۆماری توركیا و دابەشكردنی توركیا خۆش كردووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار