یاسر هاشمی: هاشمی رەفسەنجانی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئێران ناكات

تاران- KDP.info/ كوڕی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران یاسر رەفسەنجانی سەبارەت بە خۆ پاڵاوتنی باوكی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران، رایگەیاند: باوكی هیچ جۆرە بەرنامەیەكی نییە و بەشداری لە هەڵبژاردنەكانیش ناكات.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی فارسی ئێران كوڕی هاشمی رەفسەنجانی ( یاسر رەفسەنجانی) لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا ئاماژەی بەوە كردووە كە باوكی بە هۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی ئێرانەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران ناپاڵێوێت و بەشداری ئەم هەڵبژاردنانە ناكات.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە هەفتەی رابردووش خۆدی هاشمی رەفسەنجانی ئاماژەی بەوە كردبوو كە بە هۆی نەبوونی متمانەی خامنەیی بە هاشمی، ئەوا بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران ناكات.




