٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەیلا زانا: دەبێت سوود لەم قۆناغە وەربگرین

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/   سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری سەربەخۆی كورد خاتوو لەیلا زانا بۆ یەكەمینجار بێدەنگی خۆی لە بەرانبەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورددا شكاند و رایگەیاند:  ئەم قۆناغە هەر سەد ساڵ یەكجار بە دەست دەكەوێت، بۆیە پێویستە زۆر بە هۆشیارییەوە هەڵسوكەوت بكەین و سوود لەم قۆناغە وەربگرین.

لەیلا زانا لە دیمانەیەكدا لە گەڵ رۆژنامەی نیویورك تایمزدا ئاماژەی بەوە كردووە كە زەمینە لەبارە بۆ ئەوەی كە بە یەكجارەكی و بە شێوەیەكی ئاشتییانە پرسی كورد لە توركیا چارەسەر بكرێت.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی ئەم دیمانەیەدا گەشبینی خۆی لە بەرامبەر پێشهاتەكانی ئەم قۆناغە دەربڕیوە و جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لەم دواییەدا هەم كورد و هەم لایەنی توركی ئیرادەیەكیان بۆ چارەسەر كردنی ئاشتیانەی پرسی كورد نیشان داوە و بەمجۆرە دەرفەتێكی زۆر باش بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد رەخساوە، بۆیە پێویستە هەر دوو لا زۆر بە باش سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و ئەم پرسە چارەسەر بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار