٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیسماعیل بێشكچى نوسه‌رى ناودارى تورك سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانی له‌ بارزان كرد

سەرچاوە: Kurdistan TV

KTV ...

ئیسماعیل بێشكچى نوسه‌رى دیارى تورك به‌ یاوه‌رى فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یى و سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان له‌ بارزان كرد و له‌ لایه‌ن خه‌ڵات بارزانى نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لێكرا و دواى دانانى تاجه‌گولینه‌ و خوێندنى سوره‌تى فاتیحا له‌ وته‌یه‌كدا ئیسماعیل بێشكچى باسى له‌ مه‌زنى رابه‌رى نه‌ته‌وه‌ى كورد بارزانى نه‌مر كرد و دواتریش گۆرستانى ئه‌نفالكراوانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ و به‌جیا هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌یمانگاى زانسته‌ ئیسلامیه‌كانى ئێواران له‌ دهۆك و شاندێكى پارتى دیموكراتى كورد ئه‌لپارتى له‌ سوریا و ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجانى هۆزى شوان له‌ چه‌مچه‌مال و قوتابیانى كۆلیژى پزیشكى هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد.

لێدوانه‌كان :
- ئیسماعیل بێشكچى ، نوسه‌رى ناودارى تورك
- د. محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌ ، ڕاگرى په‌یمانگاى زانسته‌ ئیسلامیه‌كانى ئێوارانى دهۆك
- محه‌مه‌د ئیسماعیل ، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كورد ئه‌لپارتى ــ سوریا

هەواڵی پەیوەندیدار