سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکات

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بهبۆنهی یادی 37 ساڵهی دامهزراندنی كۆمهڵهی خوێندكارانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەكەم. هیوادارم لە ڕێگەی خەبات و زانست و خزمەتكردنی ئامانجەكانی گەلی كوردستان بەردەوام و سەركەوتوو بن.
خەباتی بێ پسانەوەی گەلەکەمان بۆ گەییشتن بووە بە ئازادی و وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان، ئێوەی خوێندکاران لەو خەبات و تێکۆشانەدا ڕۆڵێکی بەرچاوتان بینیوە و ڕۆڵی ئێستایشتان زۆر هەستیارتر و گرینگترە. كوردستان گەییشتووەتە قۆناغێكی گرینگ و یەكلاییكەرەوە و ئەرکێکی گرینگی ئێستای هەموو ڕێکخراوەکانی خوێندکاران و قوتابیان ئەوەیە بە بڕوا بەخۆبوونی تەواوەوە دژی هەموو ئەو هۆكارانە بوەستنەوە کە کار بۆ نائومێدکردنی گەنجەكانمان دەکەن و هەوڵ دەدەن ئیرادەتان بشکێنن. گەلەکەمان چاوی لە ئێوەیە کە لە سەنگەری زانست و دیموكراسیخوازی و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییدا قسەی یەكەمتان هەبێ. گەلێك خاوەنی نەوەیەكی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بێت ئاییندەیەكی گەش چاوەڕوانیەتی.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان




