٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەپێی رێککەوتنێک بڕیارە سبەی دۆسیەی ئەمنی سلێمان بەگ رادەستی پۆلیسی ناوەخۆیی بکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو- تایبەت بە kdp.info/ سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دوزخورماتوو بەkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆک عەشیرەتەکانی ناحیەی سلێمان بەگ سەردانی پارێزگای سەلاحەدینیان کردووە و  رێککەوتوون کە سبەی ھەموو ھێزەکان بکشێنەوە و دۆسیەی ئەمنی ئەم ناحیە رادەستی پۆلیسی ناوەخۆیی بکەن.

ئەو سەرچاوەیە  کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەشی خستە روو،  ئێستە ھەموو ھێزە چەکدارەکان لە ناو سلێمان بەگ نەماون و سوپای عێراق کۆنترۆلی  شارۆچکەکەی کردووە، بەڵام بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە سبەی ھەموویان دەکشێنەوە و شارەکە رادەستی پۆلیسی ناوەخۆیی دەکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیارە سبەی پێش کشانەوەی سوپای عێراق،  پشکنینێکی تەواوی ناحیەی سلێمان بەگ بکەن، دواتر بەتەواوی بکشێنەوە و دامودەزگا حکوومییەکان رادەستی پۆلیسی ناوەخۆیی بکەنەوە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەو سەرچاوەیە رونیشیکردەوە: لە ئەنجامی ئەو شەڕەی سێ رۆژی رابردوو لە سلێمان بەگ 6سەرباز و ئەفسەرێکی باڵا کوژراون. ھەروەھا 6کەسیش لە ھێزە چەکدارەکان کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار