٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تا ئێستە چەند ناوچەیەکی موسڵ لە ژێر کۆنترۆلی ھێزە چەکدارەکان دایە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- تایبەت بەkdp.info/ دەرمان خەتاری گوتەبێژی لیستی برایەتی نەینەوا لە پارێزگای موسڵ بە kdp.info/ راگەیاند: تا ئێستە ناوچەکانی رەفاعی و یەرموک و نەجار و17تەموز، لە پارێزگای موسڵ لە دەست ھێزەچەکدارەکان دایە و لە ژێر کۆنترۆلی  سوپای عێراق دەرچووە.

دەرمان خەتاری گوتیشی: رەوشی پارێزگای موسڵ زۆر ئاڵۆزە و تا ئێستەش ھاتوچۆ قەدەغەیە و بازارو دوکانەکان داخراون و خەلک ناتوانێت لە ماڵەکانیان دەرکەون.

خەتاری ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای عێراق و ھێزە چەکدارەکان لە چەند رۆژی رابردوو تا ئێستە زیاتر لە 40کەس کوژراون.

ناوبراو رونیشیکردەوە ئەگەر چارەسەرییەکی بە پەلە نەدۆزرێتەوە دۆخی پارێزگای موسڵ بەتەواوەتی تێکدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار