٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمریکا : بەهۆی روداویەکی نادیار 5کەس لە یەک خیزاندا کوژران

سەرچاوە: KDP.info

ئیلینۆی  - KDP.info /  لە کردەوەیەکی کۆمەڵکوژیدا لە ئەمریکا خێزانێک کە لە 5کەس پێکهاتبوون ، تەرمەکانیان بە کوژراوی لە نێو ژووری ماڵەکانیان دۆزرانەوە، رووداوەکە لە ناوچەیەکی  بچوکی نزیک ویلایەتی  ئیلۆنی باکووری ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە، وەک سەرچاوەکانی پۆلیس بڵاویان کردۆتەوە ، خێزانەکە لە باپیرەیەک و ژن و مێردیک و دوو منداڵ پیکهاتوون ،  بەدەستی کەسێک کوژراون کە دواتر بەهٶی پێکدادان بە گوللەی پۆلیسەکان کوژراوە، هەر لەو باریەوە رۆژنامەی شیکاگۆ تریبیۆن لە زاری یەکێک لە کەسوکاری ئەو خێزانەی گواستۆتەوە کە پیاوێکی تەمەن 40ساڵانی بینوە هاتۆتە نێو ماڵی قوربانییەکان و دەست بەجێ دەسترێژی گوللەی کردۆتە سەریان و هەموویانی کوشتوە دواتر پۆلیس بەدوای تاوانبارەکە کەوتن کوشتیانە.

هەواڵی پەیوەندیدار