قه‌رزاوی : كرده‌وەکانی شوێنکەوتوانی مالیکی، دوورە لە ئیسلام و ناتوانین بێدەنگ بین

دەوحە - KDP.info / له وتاری هه‌ینی ئه‌مڕۆدا له مزگه‌وتی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلام له جیهان، یوسف قه‌رزاوی رایگه‌یاند: نوری مالیكی و شوێنكه‌وتوانی ئه‌شكه‌نجه‌ی سوننه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن و ده‌یانكوژن و سته‌میان لێده‌كه‌ن، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلام هۆشداری دایه ئه‌و کەسانەی كه پشتگیری له مالیكی ده‌كه‌ن و بەدوای دەکەون راشیگەیاند: ئه‌و كرده‌وانه دوور لە ئیسلام و مه‌ترسیدارن، یوسف قه‌رزاوی له وتاره‌كه‌یدا کە ماڵپەری یوما السابع بڵاویکردۆتەوە رایدەگەینێت كه %90 ی گەلی ئیسلامی سه‌ر به مه‌زهه‌بی سوننه‌ن، بۆیه ئه‌وان لەو کردەوانەیان بێده‌نگ نابن و ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوازه بگرنه به‌ر بۆ جیاوازی له نێوان خه‌ڵكی عێراق به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌هلی سوننه‌كان و كوشتن و سته‌م لێكردنیان، چیتر ناتوانن بێدەنگی بنویێن .




