٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوجەیفی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە دوو پێشنیازی خستەروو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا   - KDP.info /  ئوسامە نوجیفی  دەستپێشخەری دوو خاڵی رەوانەی ھاوپەیمانی نیشتمانی دەکات بۆ کۆتایی ھێنان بەو قەیرانەی قەزای حەویجەو دەوربەریک کە چەند رۆژێکە  ناوچەکەی گرتۆتەوە، شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا،  لە گەڵ ھادی عامری وەزیری گواستنەوەی عێراق تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی قەزای حەویجە و دەوربەیان کردووە. سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەو کۆبوونەوەیەدا دەستێشخەرییەکی دوو خاڵی بەعامری داوە، تاکو بە  ھاوپەیمانی نیشتمانی بدات، ئامانجیش لێی  کۆتایی ھێنان بەقەیرانەکانی قەزای حەویجە و دەوربەری بووە.  نامە دەست پێشخەرییەکەی نوجەیفی  بریتی بووە لە: خاڵی یەکەم  کشانەوەی ھێزەکانی سوپای فیدراڵی لەو ناوچانە و سپاردنی دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە پۆلیسی پارێزگەکە و خاڵی دووەم  لێکۆڵینەوەیە لە دۆسییەی حەویجە، بۆ وەرگرتنی دۆسیەکەش دادگای تێھەڵچوونەوەی کەرکووک، دەستنیشان کردووە.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار