بەغدا : 3تەقینەوە دەیان کوژراوی لێکەوتەوە

بەغدا - KDP.info / نیوەڕۆی ئەمڕۆ زنجیرەیەک تەقینەوە چەند مزگەوتێکی بەغدای کردە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە دەستKDP.info کەوتوو، دەیان کوژراو بریندار لێکەوتۆتەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری بەغدا راگەیاند: تەقینەوەکان 3مزگەوتی لە چەند ناوچەیەکی بەغدا کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوەش دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە، ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئەوەشی خستۆتە روو: کە ئەم تەقینەوانە لە کاتێکدابووە، کە نوێژخوێنان لە نێو مزگەوتدا بوونە ، بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قورباینانی لێدەکرێت، رووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا، هاوکاتە لە گەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی عێراق، کە بەهٶی پێکدادانەکان لە نێوان چەکداران و هێزەکانی سەر بە سوپای عێراق کە لە چەند ناوچەیەک دروست بووە ، پترلە 200 کوژرا و برینداری لێکەوتەوە .




