ئەمریكا چەپڵە بۆ بڕیارەكەی پەكەكە لێدەدات

واشنتون- KDP.info/ دوابەدوای ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان لە رۆژی پێنج شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بناری قەندیلدا بە رەسمی رایگەیاند كە لەم نزیكانە دەست بە كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی خۆی لە نێو سنورەكانی توركیادا دەكات، سیاسەتمەداران و دەوڵەتەكانی جیهان پشتگیری خۆیان بۆ ئەم بڕیارە دەربڕی.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی ئاماژەی بەوە كردووە كە گوتەبێژی كۆشكی سپی لە ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم بڕیارەی پەكەكە بڕیارێكی زۆر راست و ئەرێنییە و شایەنی رێزگرتنە.
وتەبێژی كۆشكی سپی جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە دوای 33 ساڵ شەڕ و نائارامی، ئەم بڕیارەی پەكەكە رێگا بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی دۆزی كورد خۆش دەكات هەر بۆیە ئێمە وەكو ئەمەریكا بە بایەخەوە لەم بڕیارەی پەكەكە دەروانین و رێزی لێدەگرین.




