ئاکەپە: لە رێی چەکەوە نا، بەڵکو دەست لە ناو دەست کار دەکەین

تورکیا - KDP.info / دوابەدوای راگەیاندنی پڕۆسەی کشانەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKKلەلایەن سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەرایەتی کەجەکە موراد قەرەیلانو دیاریکردنی وادەی 8ی ئایار بۆ کشانەوەکە، پارتی داد و گەشەپێدان AKPبەسەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا، یەکەمین هەڵویستیان لەو بارەیەوە ئاشکرا کرد. ئایشێ نور باهچەکاپالیسهرۆكی فراكسیۆنی AKPلە پەرلەمانی تورکیا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە مەودوا لە رێی چەکەوە نا، بەڵکو بەشێوەیەکی دۆستانە و دەست لەناو دەست، گفتوگۆکان بەڕێوەدەچن و ئێستە لە ناخی پڕۆسەی چارەسەر و لە سەردەمێکی هەستیار داین و بێگومان لە بەڕێوەچوونی وەها پڕۆسەیەکدا پڕۆسەی کشانەوە لە خۆشحاڵی زیاتر هیچی دیکەمان لە دەست نایەت.




