٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵكی شاری ئەزمیر داوای ئاشتی و تەبایی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەزمیر- KDP.info/  لقی شاری ئەزمیری ناوەندی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ بۆ گفتوگۆ لە سەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا، رۆژی پێنج شەممە لەو شارە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لە گەڵ خەڵكی شارەكەدا ساز كرد.

لەمبارەیەوە كاناڵی سی ئین ئینی توركی رایگەیاند:  لەم كۆبوونەوەیەدا خەڵكی شاری ئەزمیر باسی لە چۆنیەتی چارەسەری پرسی كورد و ئامادەبوونی خۆیان بۆ پشتگیری  قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتەوایی كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا خەڵكی ئەزمیر جەختیان لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەمرۆ توركیا زۆرتر لە ئاو و نان پێویستی بە ئاشتی و ئاشتەوایی هەیە، هەر بۆیە پێویستە بە خێرایی پرسی كورد چارەسەر بكرێت و ئاشتی باڵ بە سەر توركیادا بكێشێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی ئەوە كراوە كە زیاتر لە 30 ساڵە توركیا گیرۆدەی شەڕ و نائارامی و لە دەستدانی رۆڵەكانی خۆی بووەتەوە و لەمەو بەدواوە توركیا تەنانەت بۆ رۆژێكیش توانای خۆڕاگرتنی لە بەرانبەر بارودۆخێكی بەمجۆرەدا نییە. بۆیە پێویستە دەست لە دەستی یەكتر بنێین و بە خێرایی پرسی كورد چارەسەر بكەین، تا توركیا تۆزێكیش رەنگ و بۆی ئاشتەوایی بە خۆیەوە ببێنێت.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار