٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئێران دڵی دەستكرد دروست دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

مەشهەد- KDP.info- بۆ یەكەمینجار زانایانی ئێرانی لە شاری مەشهەد لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا دەستیان بە دروستكردنی دڵی دەستكرد كردووە.
لەم بارەیەوە ئاژانسی ئیرانای ئێرانی رایگەیاند: سەرۆكی زانكۆی پزشكی مەشهەد دكتور مەحموود شەبستەری رایگەیاندووە كە پسپوڕانی بواری پزشكی لە زانكوی مەشهەد سەرقاڵی دروستكردنی دڵی دەستكردن و لە  پارەوە پسپوڕانی ئەو زانكۆیە دەستیان بە كاروباری پێویست بۆ دروست كردنی ئەم دڵە دەستكردە كردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە تیمێكی پسپوری زانكۆی مەشهەد لە ساڵی رابردوویەوە دەستیان بە دروستكردنی ئەم دڵە كردووە و بڕیارە ئەم دڵە دەستكردە تا دوو ساڵی دیكە ئامادە و روانەی زانكو و نەخۆشخانەكانی ئێران بكرێت.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە پسپوڕانی زانكۆی مەشهەد بۆ دروست كردنی ئەم دڵە دەستكردە تا ئێستا رێگایەكی باشیان برێوە و لە پاڵ دروستكردنی ئەم دڵەدا توانیویانە 9 جۆرە دەرمانی نوێیش كە پێشتر لە هەندەرانەوە هاوردەی ئێران دەكران دروست بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار