٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەگەزپەرەستە توركەكان لە دژی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و كوردستانن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info- رەگەز پەرەستەكانی توركیا و بەشێكی زۆر لە پارتە بەرهەڵەستكارەكانی توركیا نارەزایەتی خۆیان لە بەرانبەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی لە توركیا دەربڕیوە و داوا دەكەن حكوومەتی توركیا پەیوەندییەكانی خۆی لە گەڵ كوردستان كەم بكاتەوە.

لەمبارەیەوە كەناڵی ئۆڵۆساڵی توركی رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند : حكوومەتی پارتی داد و گەشە پێدان بە هۆی نەوت و وزەی باكووری عێراقەوە چەند ساڵە هەوڵ دەدات كە پەیوەندییەكانی خۆی لە گەڵ دەسەڵاتی كوردی لە باكووری عێراقدا بەرفراوانتر و بە هێزتر بكات، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی توركیا لە دژی ئەم سیاسەتەی حكوومەتی پارتی داد و گەشە پێدانن.

كەناڵی ناوبراو ئاماژەی بە هەڵوێستی رەگەزپەرەستە توركەكان و مەهەپە و بەشێك لە جەهەپەی كردووە و نووسیویەتی: سیاسەتی نەوتی پارتی داد و گەشەپێدان بووەتە هۆكاری بۆژاندنەوەی ژیانی دەسەڵاتی كوردی لە باكووری عێراقدا و ئەمەیش بە پێچەوانەی بەرەژوەندییەكانی توركیایە، هەر بۆیە پێویستە توركیا لە جیاتی دەسەڵاتی كوردی لە باكووری عێراق پەیوەندییەكانی خۆی لە گەڵ حكوومەتی ناوەندی لە بەغدا بەهێزتر بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار