٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگۆی جیاوازی بەنزینی نێوان بەنزینخانە حكوومییەكانی هەولێر رەت دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە kdp.info/  ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان و شۆفێرەکانی شاری هەولێر گلەیی دەکەن لەمەڕ خراپی جۆری ئەو بەنزینەی كە لەلایەن بەنزینخانە حكوومییەكانەوە دابەش دەكرێت و دەڵێن لەڤنێوان بەنزینخانەیەك بۆ بەنزینخانەیەكی تریش جیاوازی لە جۆری بەنزینەكە هەیە و لە بەرامبەریشدا لایەنی پەیوەندیدار  دەڵێت  ئەمە تەنیا دەنگۆیە و هیچ بنەمایەكی راستی نییە.

 نورەدین حامد بەرێوەبەری دابەشكردنی سوتەمەنی پارێزگای هەولێر لەلێدوانێكیدا بۆ  kdp.info گوتی:  تەنیا لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە  چەند جارێك ژمارەیەك هاووڵاتی و شۆفێر پەیوەندی پێوە كردووین و گلەیی دەكەن و دەڵێن جۆری بەنزینەكە خراپە و جیاوازی لە نێوان بەنزینخانە حكوومییەكان هەیە و  بەنزینی هەندێكیان لە هەندێكیان باشترە، بەڵام ئەو زانیاریانە هیچ بنەمایەكی راستی نییە و تەنیا دەنگۆیە لە ناو هاووڵاتیان بڵاوبۆتەوە چونكە ئێمە یەك جۆرە بەنزین بە سەرجەم بەنزینخانە حكوومییەكان دەدەین.

ناوبراو گوتیشی: جۆری ئەو بەنزینەی كە لە بەنزینخانە حكوومییەكان دابەش دەكرێت بەو رادەیە خراپ نییە كە باسی لێوە دەكرێت، بەڵكو جۆرەكەی  ناوەندییە و لەو جۆرە باشتر و خراپتریش هەیە  جگە لەوەش ئێمە لیژنەی تایبەتمان هەیە كە سەردانی بەنزینخانە حكوومییەكان دەكات، ئەگەر بزانن هەر سەرپێچیەك هەیە ئەو رێوشوێنی تایبەت و یاسایی دەگرنە بەر و بەنزینی سەرجەم بەنزینخانە حكوومییەكان لە یەك سەرچاوەیەو هیچ جیاوازییەكیان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار