عادل به‌رواری: متمانه له‌سه‌ر مالکی نه‌ماوه

راوێژکارێکی پێشووی نوری مالکی ده‌ڵێت، "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراق و "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌بێ چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ مالکی دانانیشن بۆ رێککه‌وتن، چونکه زامنی جێبه‌جێ کردن بۆ به‌ڵێنه‌کان نییه، پێشی وایه هیچ کاتێک وه‌کو ئێستا شیعه و سوننه له‌گه‌ڵ کورددا نه‌بوون دژی حکومه‌تی فیدراڵی.
راوێژکاری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستان "عادل به‌رواری" رایگه‌یاند: متمانه له‌سه‌ر مالکی نه‌ماوه و له‌و بڕوایه‌شدا نیم سه‌رۆک بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌ک لایه‌نه له‌گه‌ڵ مالکی رێک بکه‌ون و به‌بێ لیستی عێراقییه و ره‌وتی سه‌در که له‌ئێستادا بوونه‌ته یه‌ک به‌ره یه‌ک هێز."
عادل به‌رواری گوتی: "ئه‌گه‌ر کورد به ته‌نها له‌گه‌ڵ مالکی رێک بکه‌وێت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی خودکار ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی کورد له‌گه‌ڵ عێراقییه و سه‌در هه‌یه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌قازانجی میلله‌تی کورد نییه."
راوێژکاری پێشووی مالکی ئاماژه‌ی دا: "به‌بڕوای من سه‌رۆک تاڵه‌بانی و بارزانی زۆر رژدن به‌و رێککه‌وتنه‌ی له نێوان کورد و شیعه و سوننه دروست بووه و پێویسته زامنێکی نێوده‌وڵه‌تی که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت له‌نێوانیاندا ببنه چاو‌دێر ئه‌وکات لیستی عێراقییه و سه‌دریشی له‌گه‌ڵدا بێت پێکه‌وه رێکه‌وتن بکرێت."




