ئه‌حمه‌د كه‌ربوولى وه‌زیرى پیشه‌سازى عێراق، دوای دوو وەزیری دیکەی سونە دەستی لە کارکێشایەوە

بەغدا- KDP.info/ ئه‌حمه‌د كه‌ربوولى وه‌زیرى پیشه‌سازى عێراق هاوشێوه‌ى وه‌زیره‌كانى دیكه‌ى لیستى عێراقییه ده‌ستى له كاركێشایه‌وه. رۆژنامه‌ى مه‌دا بڵاویكره‌وه كه سێیه‌م وه‌زیرى سوونه ئه‌حمه‌د كه‌ربوولى وه‌زیرى پیشه‌سازى عێراق له حكوومه‌تى نورى مالیكى بۆ ده‌بڕینى ناڕه‌زایى له بەرانبەرر رووداوه خوێناوییه‌كانى شارى حه‌ویجه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند و كه‌ربوولى په‌شیمانى خۆشى نیشان دا كه ده‌بووایه له گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكردایه.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه له ئه‌حمه‌د كه‌ربوولى گواسته‌وه كه بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له به‌رامبه‌ر ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ى كه فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كان له شارى حه‌ویجه ئه‌نجامى دا، بڕیارم دا وه‌ك وه‌زیرى پیشه‌سازى ده‌ست له كاربكێشمه‌وه و گوتیشى وه‌زیرانى به‌ره‌ى حه‌ل و حیوار هه‌ڵه‌یان كرد كاتێك له‌گه‌ڵ رافع عیساوى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كرد.
پێش دوو رۆژ هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولكه‌ریم سامه‌راى وه‌زیرى زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و هه‌روه‌ها محمه‌د ته‌میم وه‌زیرى په‌روه‌رده له حكومه‌ته‌كه‌ى نورى مالیكى كشانه‌وه.




