سه‌رۆك بارزانی مه‌دالیای بارزانی به دۆستی دێرینی گه‌لی كورد كریس كۆچێرا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌خشێ

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/4/2013 سه‌رۆك بارزانی له سه‌لاحه‌دین پێشوازی له دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌ر كریس كۆچێرا و هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵ له رێی نووسین و فۆتۆیه‌كانیانه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به ناساندنی دۆزی گه‌لی كورد له ئاستی جیهاندا، به تایبه‌تی له رۆژانی ته‌نگانه‌دا كردووه.
له دیدارێكدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌یاندا سه‌رۆك بارزانی مه‌دالیای بارزانی پێ به‌خشین و ئه‌وانیش له وته‌یه‌كدا سوپاسی سه‌رۆك بارزانیان كرد و گوتیان: ئه‌مه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه و وه‌ك هه‌میشه پشتیوانكاری دۆزی گه‌لی كورد ده‌مێنینه‌وه.




