٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە داوایان نەكردووە مالکی کۆبونەوەی حکومەتەکەی لە پارێزگاكەیان ئەنجام بدات

سەرچاوە: PNA

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوە گوایە داوایان کردبێت نوری مالکی کۆبونەوەیەکی حکومەتەکەی لە دیالە ئەنجامبدات, وتیشی ئەو کۆبونەوانەی مالکی لە ناوچە دابرێندراوەکان، مەبەست تێیدا پییشاندانی ھێزی خۆیەتی بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان.

 

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان، جەلیل ئیبراھیم رایگەیاند: دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە گوایە ئەنجومەنەکەیان داوایان کردبێت ھاوشێوەی کەرکوک  و موسڵ، نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی دیالە بکات و  کۆبوونەوەیەک بەرێوەببات.
جەلیل ئامارشیدا، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە  راستییەوە و تا ئێستا داوایەکی لەمجۆرە نەخراوەتە ڕوو یان کۆبونەوەی لەسەر بکرێت و  ئەندامانی ئەنجوومەن ئاگاداری ئەوەنین و ھیچ بنەمایەکی راستی نییە.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە راشیگەیاند: مەبەست لەو سەردانانەی مالکی بۆ ناوچەکانی ھێڵی تەماسی سنووری مادەی 140 تەنھا بۆ ئەوەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت ھێزی خۆی پیشانبدات کە چۆن دەتوانێت لە ھەموو عێراقدا خۆی بسەپێنێت و بە تایبەتی لە ناوچانەی کورد یان عەرەبی سوونەی تێدایە و  زیاتریش مەبەست لە سەردانەکەی کارتێکی فشارە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.
رونیشیکردەوە: لە سنووری دیالە ھاوڵاتیان نیگەرانن لە شێوازی حوکمرانی مالکی کە بەھۆیەوە گرفتی سیاسیی و تایفەگەری و تیرۆر و بێ کاری ناوچەکەی لە ھەموولایەکەوە گرتۆتەوە و  ئەگەر ئێستا سەردانی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بکەین، دەبینین زۆربەی ئەو عەرەبانەی لەوێ کاردەکەن خەڵکی دیالەن.

هەواڵی پەیوەندیدار