سوپای عێراق جارێکی دیکە بە ھەلیکۆپتەر ناوچەی سلێمان بەگ تۆپباران دەکات

شێخ جەعفەر بەرپرسی لقی15پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بەkdp.infoراگەیاند:ئەمرۆ سوپای عێراق بە ھەلیکۆپتەر دەستی بە تۆپبارانکردووە ، بۆ ئەوی ئەو شوێنانەی لەدەستی داوە بیگرێتەوە.
شێخ جەعفەر گوتیشی: لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانە لە ئۆتۆمبێلێکیان داوە شۆفێرەکە لەناوی سوتاوە کوردە و خەڵکی کفریە، دواتر ھەلیکۆپتەرەکە نیشتووە و ئەوکەسانەی لەگەڵ ئەم ئۆتۆمبێلە دابوونە نەماون ئینجا کەس نازانێت ئەوانیان بردووە یاخود نا، بەڵام ئەگەری ھەیە ئەوان بردبیان، چونکە رەنگە بەمەبەست ئەم ئۆتۆمبێلەیان تۆپبارانکردبێت و گومانیان لێ ھەبووە.
بەرپرسی لقی15پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین راشیگەیاند: ئێستا سوپای عێراق ھێرش دەکاتە سەر ئەوناوچانەی لەدەستداوە لە ناحیەی سلێمان بەگ و بەشێکی ئەوناحیەیەیان گرتۆتەوە، بەڵام گروپی نەقشبەندییەکان لە کاتی ھاتنیان کەمینیان بۆ دادەنێن و لێیاندەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ھەلیکۆپتەرەکان بەردەوام بەسەر ناوچەکە دەسورێنەوە، بەڵام شەر راوەستاوە و شەرەکە بۆتە کەمین کە سوپای عێراق نزیک دەبنەوە نەقشبەندییەکان کەمینیان بۆ دادەنێن و لێیان دەدەن.




