ده‌بێ ئه‌نرات برى 25 هه‌زار یۆرۆ بداته هه‌ر به‌ركه‌وتوێكى چه‌كى كیمیاوى هه‌ڵه‌بجه

به گوێره‌ى ئاژانسى ده‌نگوباسى ئه‌سۆشییه‌تێد پرێس، دادگاى هۆڵه‌ندا وه‌ك سزایه‌ك فه‌رمانى به ڤان ئه‌نرات كه به فرۆشتنى كه‌ره‌سته‌ى مادده‌ى كیماوى به سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى رووخاوى پێشووى عێراق تۆمه‌تباره؛ قه‌ره‌بووى ته‌واوى به‌ركه‌وتوو كه‌سوكارى قوربانى كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه.
وه‌ك ئه‌سۆشه‌یتێد پرێس روونى كرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ڤان ئه‌نرات به فه‌رمى به فرۆشتنى مادده‌ى كیمیاوى به سه‌دام حوسێنى رووخا‌و تۆمه‌تبار كرا، دادگاى هۆڵه‌ندا له دادگایى كردنێكى مێژوویدا سزاى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى دارایى بۆ به‌ركه‌وتووان و كه‌سوكارى كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر ڤان ئه‌نراتدا سه‌پاند.
هاوكات رێباز قادر كه كه‌سێكى به‌ركه‌وتووى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌یه و له ئێستادا له وڵاتى هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه له كاتى دادگایى كردنه‌كه ئاماده‌بوو و رایگه‌یاند: ئه‌م دادگایى كردنه بۆ به‌ركه‌وتووان و قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه زۆر گرنگ بوو چونكه ئه‌م دادگایى كردنه په‌یامێكى به‌سووده بوو كه چى دیكه نابێت كاره‌ساته‌ى له‌و شێوه‌یه له جیهاندا رووبدات.
شایانى باسه هه‌ر چه‌نده له كاتى دادگایى كردنه‌كه‌دا تۆمه‌تباره‌كه له ناو هۆڵى دادگا ئاماده نه‌بوو، به‌ڵام دادگاى هۆڵه‌ندا سزاى كۆتایى خۆى به‌سه‌ر ئانراتدا سه‌پاندو به پێى سزاكه‌ش ده‌بێت ڤان ئه‌نرات بیست و پێنج هه‌زار یۆرۆ وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه بداته هه‌ر كه‌سێكى به‌ركه‌وتووى كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه.




