عێراق : لە دوو رۆژی رابردوودا پتر لە 120 کەس کوژران

عێراق- KDP.info / له دوو رۆژی رابردوودا له دەرنجامی رووداوه‌كانی ئەم دوایەی عێراقدا کە له‌ناوچه جیاجیاكان دروست بوون ، سه‌د و هه‌ژده كه‌س كوژراون و به‌ده‌یان كه‌سی دیکەش برینداربوون و زۆربه‌ی كوژراوه‌كانیش له قەزای حه‌ویجه بوونە. به‌پێی لێدوانی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی تەندروستی كه‌ركوك، له رووداوه‌كانی حه‌ویجه‌دا په‌نجاو شەش كه‌س كوژراون و سه‌د و ده كه‌سی تریش برینداربوون. هاوکات لە ریزەکانی سوپای عێراقیش 9 سەرباز کوژراو ژمارەیەک بریندار هەبوون، له‌لایه‌كی دیکەوە له‌ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقدا لە پرۆسەکانی بەناوی (تۆلە سەندنەوە) 30كه‌س كوژاراون و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.، هه‌روه‌ها بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست KDP.info کەوەتووە ئاماژه‌دراوە بەوەی کە ئەمرۆ پێنجشەممە جاریکی دیکە بەریەککەوتن و شەر و پێکدادان لەناوچەکانی قەرتەپە و سلێمان بەگ و حەویجەو موسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق ، دەستی پێکردۆتەوە و بەهۆیەوەش دەیان کەس لە هەردوو ریزی چەکداران و سوپای عێراق کوژران و بریندار بوون .




