٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داود ئۆغلو: دەسبەرداری پرۆسەی ئاشتی نابین و هەردەبێ سەركەوێ

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP-info/ لەرێگەی گەڕانەوەی لە برۆكسلی پایتەختی یەكێتی ئەروپا رۆژنامەنووسێك لەسەر پرسی چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا چەند پرسیارەك ئاراستەی ئەحمەد داودئۆغلو دەكات، ئەویش سەرەتای قسەكانی بە بەرپەرچدانەوەی نەیارانی پرۆسەی ئاشتی لە نێوتوركاندا دەست پێدەكات و دەڵێت دژایەتی ئەو پرۆسەیە مەلە كردنە بە دژی ئاراستەی ئاوی رووبارێكی تیژرەوی كێوی..

لە چاوپێكەوتنەكەیدا جەخت لە بەردەوامی پرۆسەكەو سووربوونیان لەسەر بە ئەنجام گەیاندنی دەكاتەوە، هەروەها لەم چاوپێكەوتنەدا باس لە سەرەتاكانی دەستپێكردنی ئاشتی دەكات و لەو كۆسپانەش دەدوێت كە دەكەونە سەر رێگەی بە ئەنجام گەیشتنی پرۆسەكە.

سەرەتاكانی دەستپێكردنی دیالۆگ دەگەڕێنێتەوە بۆ دانیشتنی نێوان نوێنەرایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان و دەزگای میتی توركی كە لە ئۆسلۆ ئەنجامدران.

لەنێو ئەو هەوڵانەی بۆ سەرنەگرتنی ئاشتی دراون باس لە هەوڵێكی لایەنی توركی دەكات و رەخنەشی لێدەگرێت ئەویش لە كاتێك كە ساڵی 2009 پارتی كرێكارانی كوردستان دەستەیەك لە گەریلاكانی لە رێگەی خابوور لە پێناو ئاشتی ناردەوە توركیا، دەوڵەت هەموویانی زیندانی كردن و دادگایی كردن . لە دوایشدا ئەردۆگان دانی بەو هەڵەیاندانا..

لە پێناو چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ كورددا وەزیری دەرەوەی توركیا باس لە مەیلی یەكێتی ئەوروپاو ئەمەریكا دەكات و ئاماژە بە رۆلی گەورەی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (بە دە پە) دەكات و لە لایەكیتریش ئەوە رووندەكاتەوە كە كوردی كوردستانی عیراقیش كاریگەرییان هەیە و دەتوانن بەشداری سەرخستنی ئاشتی بكەن ...

 

 

سەرچاوە: حورییەت دەیلی نیوز

هەواڵی پەیوەندیدار