موقتەدا سەدر: پرۆسەی وەرگرتنەوەی متمانە لە مالکی ڕانەوەستاوە و تازە دەست پێدەکات

موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت:"وەرگرتنەوەی متمانە لەنوری مالیكی سەرۆك وەزیران تەواو نەبووە، بەڵكو ئێستا دەستی پێكردووە".
رەتیشی دەكاتەوە كەوا مالیكی بتوانێت تۆڵە بكاتەوە لەوانەی هەوڵی لادانیان دابوو، ئەم گوتانەی موقتەدا لە وەڵامی یەكێك لەلایەنگرانیدا دێت و دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ لەپەیجەكەیدا بڵاویكردۆتەوە ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو كۆبونەوە سێقۆڵییەی هاوپەیمانی كوردستانی و ئەلعیراقییە و رەوتی كەوا لەهەولێر بەستراوە.
دوێنێ نوری مالیكی ئاماژەی بەسەركەوتن كرد، لەدوای ئەوەی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئەوەی خستبویەڕوو واژۆی پێویست كۆنەكراوەتەوە بۆ متمانە وەرگرتنەوە لەمالیكی.
لەلایەكی ترەوە دوێنێ بەها ئەعرەجی بەنوێنەرایەتیی موقتەدا سەدر لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكاندا لەعیراق كۆبوەوەو داوای لێكردبوو، "نەتەوەیەكگرتوەكان رۆڵی خۆیان ببینن لەم تەنگژەی ئەمڕۆ عیراق پێیدا تێپەڕدەبێت.




