تارق هاشمی : هەرێمی فیدراڵی تاكە هەڵبژاردەی چارەسەری رەوشی عێراقە

عێراق - KDP.info /تاریق هاشمی جێگیری سەرۆك كۆماری عێراق و كەسی یەكەمی سونەكان رایدەگەیەنێت لەدوای روداوەكانی حەویجە كە تیایدا چەندین كوژراو برینداری لێكەتەوەو هەرێمی فیدراڵی تاكە هەڵبژاردەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق تاریق هاشمی لە لێدوانێكیدا بە بابلیە نیوزی راگەیاندوە: فیدراڵی تاكە هەڵبژاردەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و چونكە لەئێستادا سونە كراوەتە ئامانج و بەردەوامیش پەراوێز دەخرێت، جێگیری سەرۆك كۆماری عێراق راشیگەیاندوە: کە نوری مالیكی هاوكاری تەواوی سوریا دەكات و رێگاشی خۆش كردوە بۆ گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی ئێرانی بۆ ناو خاكی سوریا و دروست بونی ئەو ڕوداوانەش بۆ شاردنەوەی ئەو كارانەیەتی، جێگەی ئاماژەیە لەئێستادا دادگای فیدراڵی تاوانەكانی عێراق پێنج بریاری ئیعدامكردنی بەسەر تاریق هاشمیدا سەپاندوە بە تۆمەتی بەشداریكردن و هاوكاریكردن لە كارە توندو تیژیەكانی عێراقداو لەئێستاشدا هاشمی لە توركیا نیشتە جێیە.




