ئێران: لە ماوەی هەفتەیەکدا 7 کەس لە سێدارە دران

ئێران- KDP.info/ لەم هەفتەیە 7 کەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دران، به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه دوو گەنجی تەمەن 26 ساڵان بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی له‌زیندانی ناوه‌ندی مه‌شهه‌د له‌سێداره دران، به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی خوراسان، یه‌که‌مین که‌سی له‌سێداره‌دراو گه‌نجێکی 26 ساڵی بووه کە تۆمەتی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ئافرەتان خراوەتە پاڵی دەستدرێژی سێکس بۆسەر چەند ئافرەتێک ئەنجام داوە، که‌سی دووه‌میش، گه‌نجێکی 22 ساڵی بووه و پێشتر هەرزەکارێکی رفاندووە و دواترێش ده‌ستدرێژی کردووه‌ته سه‌ری وئه‌و گه‌نجه له‌زیندانی ناوه‌ندی مه‌شهه‌د له سێداره دراوه، هاوکات، به‌پێی راپۆرتی چالاکوانانی مافی مرۆڤ له ئێران، به‌ره‌به‌ریانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو (5) زیندانی که له‌نێوانیاندا دوو که‌سیان هاوڵاتی ئه‌فغانین، له‌زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان له‌سێداره دران، وەک لە راپۆرتەکە بڵاوکراوەتەوە تاوانی ئه‌و (5) که‌سه‌ش قاچاخی مادده هۆشبەرەکان بووە و ته‌مه‌نیان له نێوان (21 ـ 48) ساڵ بووه .




