80 هه‌واڵنێری تورکیایی و بیانی گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر

KDP.infoقەندیل- /ده‌یان هه‌واڵنێری بیانی له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و تورکیا به ئامانجی به‌شداری کردن له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی کە وا بریارە موراد قەریڵان سەرۆکی کۆنسەی کۆما جڤاکێن کوردستانی کەجەکە لە قەندیل سازی بکات ، گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر و ئه‌مڕۆش ده‌چنه چیای قه‌ندیل. هۆکاری دواخستنی کۆنفڕانسه‌که‌ش کە پیش‌تر راگەیندرابوو دوێنێ چوارشەممە بەرێوە بچێت، هۆکارەکەی گه‌ڕێندراوه‌تەوە بۆ نه‌گه‌یشتنی هه‌ندێ له هه‌واڵنێرانی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریکایی بۆ گه‌شتی ئاسمانی فڕۆکه‌کانی هه‌ولێر. هه‌واڵنێری که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی CNN Turkله‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند:ووە: کە له ئێستادا زیاتر له 80 هه‌واڵنێری تورکیایی و بیانی گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر و به هەماهەنگی هێزه‌کانی په‌که‌که به ئۆتۆمبێل ده‌چینه ناوچه‌یه‌کی نێزیکی قه‌ندیل و له‌وێدا، به ئامانجی پاراستنی هه‌رچی زیاتری باری ئه‌منی کۆنفڕانسەکەیە، سه‌رجه‌م مۆبایل و لاپ تۆپه‌کانمان لێ ده‌ستێنن و درێژه‌ی ڕێگاکه به پێ دەبرین ، وا بریارە یه‌که‌م گرووپی هێزه‌کانی په‌که‌که ده‌سبه‌جێ پاش کۆتایی پێهاتنی کۆنفڕانسه‌که له تورکیا بچنە ده‌ره‌وه.




