٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەربەست مستەفا: ئەمشەو لە % 90 دەرنجامی هەڵبژاردنەکان رادەگەینرێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info  /کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند: کە دەرنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عیراق دوای تەواو بوونی یەکلاکردەنەوەی دەنگەکانی ، ئەمشەو 26نیسان  لە % 90 بە فەرمی بڵآو دەکرێنەوە، سەربەسەت  مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە KDP.info  راگەیاند: کۆمسیۆن %90 دەنگەکانی  هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عیراق یەکلاکردۆتەوە و دەرنگی ئەمشەو پێنجشەممە دەرنجامەکەی بە فەرمی رادەگەێنێت، سەربەست مستەفا هەروەها ئەوەشی خستەروو: کە تائێستا ئەوەی لە میدیاکان خراوەتەروو ، دەرنجامی فەرمیی نین و  نوێنەری لایەنەکان لە کۆمسیۆن، ئەو زانیارییانەیان بە میدیاکاران داو ە و کۆمسیۆن لە نا دروستی زانیارەییەکان بەر پرس نییە، سەبارەت بە دەرنجامی کۆتایی هەڵبژاردەنەکە ،  سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان گووتی : دوای چەند هەفتەیەکی دیکە % 10ی دەرنجامی هەڵبژاردەنەکان بە تەواوی رادەگەینین ئەو رێژەیەی کە ئەمشەوێش بڵاو دەکرێتەوە دەرنجامی کۆتایی نابێت بەڵام  قەبارەی لیستە سەرکەوتووەکان دیاری دەکات و ئەوەی دەمێنیت کاریگەری ئەو تۆی نابێت. لەوانیە لە جەند پارێزگەیەک کاریگەری هەبێت لە پلە بەندی ریزبەندەکانی سەرکەوتن

هەواڵی پەیوەندیدار