٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بنكەی پشكنینی تكریت دەستی بەسەرداگیرا

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ هێزەكانی عێراق لە هەوڵی كۆنترۆڵ كردنەوەی ئەو شوێنانەن بەجێیان هێشتوون، لە كاردانەوەیەكیشدا چەند لیوایەكی سەربازی دەخرێنە ئامادە باشییەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە ئاژانسی مدی پرێسی راگەیاند كە هێزە چەكدارەكان دەستیان گرتووە بەسەر بنكەی پشكنینی سەربازی تكریت و بەشێكیش لە پارێزگای تكریت، بە دەست حكوومەتی عێراقەوە نەماوە، ئەوەش دوای كشانەوەی هێزەكانی عێراق دێت لەو ناوچانە، لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی (الفیحاء) لەزاری سەرچاوەیەكی تایبەت بڵاوی كردۆتەوە كە هێزەكانی عێراق بە هاوبەشی هێزە تایبەتەكان و لیوا سەربازییەكان لە شاری موسڵ و حەویجە هەوڵدەدەن كۆنترۆڵی بنكەكانیان بكەنەوە لە ترسی دەست بەسەراگرتنیان لەلایەن گروپە توند رەوەكانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار