٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی كرد لەشاندێكی كۆمپانیای بی تكس ئیل ی بەلژیكی

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ پێنچ شەممە 25/4/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان، پێشوازیی كرد لەشاندێكی كۆمپانیای بی تكس ئیل ی بەلژیكی كە نووسینگەیان لەشاری دهۆك هەیە.

لەدیدارێكدا بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە خۆشحاڵی خۆیانی دەربڕی بەبوونی نوسینگەیان لەهەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هاوشان لەگەڵ كۆمپانیاكانی تری هەرێم بتوانن لەبوارەكانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان بەشداربن و لەو روەوە بەداتا و زانیاری ژمارەیەك پرۆژەی خستە روو كە كۆمپانیاكەیان چ لەئەوروپا یاخود ووڵاتانی ناوچەكە بە ئەنجامیان گەیاندوەو ئەوان وێرای پسپۆری بیانی سوود لەتوانای كارمەندانی ناوخۆیی دەبینن بۆ ئەوەی كارمەندانی ناوخۆییش شارەزایی لەبارەی كارەكان پەیدا بكەن ئەوەشیان خستە روو هەرێمی كوردستان ئارامی و سەقامگیریەكی بێ وێنەی هەیە و مایەی رێز و ستایشە

لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و تیشكی خستە سەر رەوشی سیاسی و ئابوری و پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و لەبارەی كارەكانی كۆمپانیاكەش گوتی لەهەرێمی كوردستان زەمینەیەكی لەبار بۆ كاری وەبەرهێنان هەیە بەتایبەت یاسای وەبەرهێنان دەرفەتی باش بۆ وەبەرهێن دەرەخسێنێ و هیوای خواست ئەوانیش بتوانن لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان گفتوگۆیان هەبێت و بتوانن لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان بەشدار بن

هەواڵی پەیوەندیدار