قاسم ساڵح: لە دوێنێ تاوەکو ئێستا، ھاتوچۆ لە موسڵ قەدەغەکراوە و شەڕیش بەردەوامە
موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ قاسم ساڵح سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لە پارێزگای موسڵ بەkdp.info رایگەیاند: رەوشی پارێزگای موسڵ زۆر ئاڵۆزە تایبەت لە دوێنێوە لە چەند ناوچەیەک شەڕ دەستی پێکردووە لە نێوان عەشائیرەکان و سوپای عێراق لەوانەش ناوچەکانی 17تەموز ورفاعی، تائێستاش بەردەوامە.
قاسم ساڵح گوتیشی: ئەنجام ئەوشەرە تا ئێستا دیار نییە، چونکە لەدوێنێ وە ھاتوچۆ قەدەغەیەو کەس نازانێ ژمارەی قوربانیان چەندە. ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، چەند بنکەیەکی پۆلیس لەلایەن عەشائیرەکان دەستی بەسەردا گیراوە و لە دەست سوپای عێراق نەماوە.
ئەمەش لە کاتێک دایە رۆژی سێشەممە سوپای عێراق لە قەزای حەویجە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و لە ئەنجامدا زیاتر لە 200 کەس بوونە قوربانی.




