٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر: به‌ڕێوشوێنه‌ ده‌ستوورییه‌كان متمانه‌ له‌ مالیكی وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

دوای کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە ھەولێر لە کۆتایی کۆبوونەوەکە لایەنە سیاسییەکان بەیاننامەیەکیان دەرکرد و تێیدا ھاتووە:

لە کۆبوونەوەکە سەرجەم لایەنە بەشداربووەکان پابەندبوونی خۆیان بە گرتنەبەری لایەنە دەستووری و یاسایەکان دووپاتکردەوە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆکوەزیران نوری مالیکی و تێبینی خۆیان لەسەر ئەو شێوازانە دەربڕی کە مالیکی پەنای بۆ دەبات لە پێناو مانەوەی لە دەسەڵات و پێشێلکردنی رێکارە دەستووریەکان بۆ چارەسەرکردنی تەنگەژەی سیاسی لە عێراق و دانانی سنوورێک بۆ تاکڕەوی لە دەسەڵات و گوڕینی پڕۆسەی سیاسی و دیموکراتی لە وڵات و پەنا بردنیشی بۆ شەقام وەک ئامرازێکی ھەرەشە و ھاندان.

بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەم ھەوڵانە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ھەوڵەکان لە رێگەی ئەنجوومەنی نوێنەران و رێگە یاساییەکان چڕ بکرێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی حوکمی تاکڕەوی لە بەڕێوەبردنی حکومەت، ھەروەھا لێپرسینەوە لە ھەموو ئەو پێشلێکارییانەی کە بەرامبەر بە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت و ئیدانەکردنی ھەموو ئەو پاڵەپەستۆیانەی خراوەتە سەریان لەم کێشەیە.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان بڕیاریان دا نامەیەک ئاراستەی سەرۆک کۆمار بکەن تێیدا دووپاتیدەکەنەوە ئەو ئیمزایانەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران راست و دروستە و ئەم ژمارەیەش تەواوە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆک وەزیران لە رووی دەستوورییەوە.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکە تەئیکد کرایەوە کە جێگرەوەی مالکی دەبێت لە ھاوپەیمانی نیشتمانی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار